Skip to the content
Menu

لێژنه‌ی ڕۆشنبیری له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی په‌یامنێران بۆ ماف و گه‌شه‌پێدان كۆ ده‌بێته‌وه‌

به‌مه‌به‌ستی ڕاده‌ستكردنی یه‌كه‌مین ڕاپۆرتی ئاماره‌كانی پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به‌ ڕۆنامه‌نووسانی كوردستان، نیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٢/١، ستافی ڕێكخراوی ڕێكخراوی په‌یامنێران بۆ ماف و گه‌شه‌ پێدان سه‌ردانی لێژنه‌ ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوانیان كرد و له‌لایه‌ن سه‌لمه‌ فاتح سه‌رۆكی لیژنه‌ و به‌شێك له‌ ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌کە پێشوازییان لێكرا.

سه‌ره‌تا ستافی ڕێكخراو ڕاپۆرتی یه‌كه‌می ڕێكخراوه‌كه‌یان پێشكه‌ش به‌سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لێژنه‌ كرد كه‌ تیایدا سه‌رجه‌م ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی تێدا تۆمار كراوه‌ كه‌ به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ئه‌نجامدراون، وه‌ك ئه‌شكه‌نجه‌دان و ده‌سگیركردن و هه‌ڕه‌شه‌ و جۆره‌كانی تری پێشێلكاری، داوایان له‌ لێژنه‌ كرد كه‌ ڕۆڵیان هه‌بێت له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی پێشیلكارییه‌كان.

له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لێژنه‌ جه‌ختیان له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئازادی ڕاده‌بڕین و ئازادی ڕاگه‌یاندن یه‌كێكه‌ له‌ خه‌سڵه‌ته‌ دیاره‌كانی هه‌ر وڵاتێكی پێشكه‌وتوو و پێویسته‌ به‌ هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵی به‌رجه‌سته‌ كردنی دۆخێكی باشتر بۆ پیشه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری بده‌ین و پێشلێكاریه‌كان كه‌م بكرێنه‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ردا پێویسته‌ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌نوسانیش پیشه‌ییانە و به‌رپرسیارانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كان و پێشهاته‌كاندا بكه‌ن.