لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیداره‌ى ھەرێم لەگه‌ڵ پارێزگاری ھەولێر و جێگری پارێزگاری نەینەوا كۆبووه‌وه
به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی كێشه‌كانى قه‌زاى مه‌خموور و ئاڕاسته‌كردنی ڕاپۆرتی لێژنه‌كه له‌باره‌ى ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ ئه‌و سنووره به‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/٢/١٦، لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیداره‌ى ھەرێم، بەسەرپەرشتیی جوان یونس ڕۆژبەیانی، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەکە، پێشوازیى لە ئۆمێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر و سیروان ڕِۆژبەیانی، جێگری پارێزگاری نەینەوا کرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، بە تێروتەسەلی گفتوگۆ لەبارەی کێشە و گرفتەکانی قەزای مەخموور و ناحیەکانی ئەو سنوورە کرا ، لێژنەكه ڕاپۆرتێكی مه‌یدانیی سه‌باره‌ت به كێشه و داواكارییه‌كانی ئه‌و سنووره خسته به‌رده‌م پارێزگارى هه‌ولێر و جێگرى پارێزگارى نه‌ینه‌وا و دا‌واشیان لێ‌كردن ھەموو ھەوڵێكی خۆیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانى ئه‌و قه‌زایه بخەنە گەڕ و جه‌ختیشیان له‌سه‌ر پێویستیی ھەماھەنگیی زیاتر لەنێوانیاندا كرده‌وه.
لەلایەن خۆیانەوە، پارێزگاری ھەولێر و جێگری پارێزگاری نەینەوا، خۆشحاڵیی خۆیان به ئاماده‌بوونیان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌ربڕی و ستایشی کار و چالاكییه‌كانی لێژنەكه‌یان كرد له به‌دواداچوونی كێشه‌كانی قه‌زاى مه‌خموور و ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتێك له‌باره‌ى ئه‌و كێشه و داواكارییانه‌ی كه له‌و سنووره‌دا هه‌ن و بەڵێنی ئەوەشیان بە لێژنەکەدا کە درێغی نەکەن لە جارەسەرکردنی کێشەکانی قەزاكه و ناوچه‌كانی دوروبه‌رى.
دوای ئەوەی له‌ماوه‌ى ڕابردوودا شاندێکی لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەى ئیداره‌ى هه‌رێم، سەردانی قەزای مەخموورى کرد بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کێشە و گرفتەکانی ئەو سنوورە و لە نزيکه‌وه گوێگرتن له کێشە و داواکارییەکانی خه‌ڵكی سنووره‌كه، لەلایەن لێژنەكه‌وە ڕِاپۆرتێکی تایبەت ئامادە کرا تا ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیدار بكرێت به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنیان.
دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له کونگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن خرایه ڕوو.