Skip to the content
Menu

لێژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وە و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار لەگەڵ یەکێتیی وەبەرهێنەران کۆبووه‌وە

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆکردن لەسەر ناوەڕۆکی پێشنیازەیاسای گەشتوگوزار، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٢/٢/٩، لێژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وە و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار، به‌سه‌رپه‌رشتیی لوقمان وه‌ردی، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌کە، لە‌ ته‌لارى په‌رله‌مان، لەگەڵ علی رەشید سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر،و سەرۆکی یەکێتیی وەبەرهێنەرانی کوردستان لقی هەولێر و سلێمانی و دھۆک و ژمارەیەک لە وەبەرھێنەرانی شارەزا لە بواری گەشتیاری کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، مادده‌ و بڕگه‌كانی پێشنیازه‌یاسای گه‌شتوگوزار له‌ هه‌رێمی كوردستان، گفتوگۆی لەبارەوە کرا، كه‌ له‌ دانیشتنه‌كانی ڕابردووی په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه‌، وەبەرهێنەران سه‌رنج و تێبینییه‌كانیان خسته‌ ڕوو و بڕیار درا سوود له‌م تێبینییانه‌ وه‌ربگیرێت و له‌نێو پێشنیازه‌یاساكه‌دا جێگیر بكرێن و ڕێكاری په‌رله‌مانی بگیرێته‌ به‌ر بۆ گفتوگۆكردن و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م و سیێه‌م و په‌سه‌ندكردنی پێشنیازه‌یاساكه‌ تاوەکو لە داهاتوودا زیاتر خزمەتی کەرتی گەشتوگوزار بکات.