پەیامی ھاوخەمیی سەرۆكی پەرلەمان بۆ كۆچی دوایی قەداسەتی پاتریارک مار ئەدای دووەم
زۆر بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی قەداسەتی پاتریارک مار ئەدای دووەم، سەرۆکی کەنیسەی کۆنی ڕۆژهەڵاتی عێراق و جیهان-مان پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی خوشك و برایانی كریستییان لە عێڕاق و كوردستان، سەرجەم پەیڕەوانی کەنیسەی کۆنی ڕۆژهەڵاتی دەكەین، داواكارین لە خوای گەورە سەبر و ئارامی بخاتە دڵی كەسوكار و ئازایزانی و گیانی كۆچكردوو بە بەھەشت شاد بكات.
د. ڕێواز فائق
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان