ڕِاپۆرتی دەنگدان له‌سه‌ر پێشنیازەیاسای پاراستنی ئەرشیف له هه‌رێمی كوردستان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ده‌كرێت
بەمەبەستی ئامادەکردنی ڕاپۆرتی دەنگدان له‌سه‌ر پێشنیازەیاسای پاراستنی ئەرشیف لە هەرێمی کوردستان-عێراق، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٢/٢/٢٧، هه‌ردوو لێژنه‌ی كاروبارى یاسایی، به‌سه‌رپه‌رشتیی د. بژار كۆچه‌ر، سه‌رۆكی لێژنه و لێژنەی ڕِۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان، به‌سه‌رپه‌رشتیی سەلمە فاتح، سه‌رۆكی لێژنه و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی هه‌ردوو لێژنه‌كه و خەلیل عەبدوڵا، نوێنەری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، ماددە و بڕگەکانی پێشنیازەیاساى پاراستنی ئەرشیف لە هەرێمی کوردستان بە چڕوپڕی گفتوگۆى له‌باره‌وه كرا، بۆئه‌وه‌ی ڕاپۆرتى ده‌نگدانى له‌سه‌ر ئاماده بكرێت و ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێت تا له دانیشتنى كردنه‌وه‌ی خولی به‌هاره‌ى په‌رله‌مان له ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠٢٢/٣/١، بخرێته ده‌نگدانه‌وه و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.