Skip to the content
Menu

ڕێوڕه‌سمێك بۆ یه‌كه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایى د. ڕۆژ نورى شاوه‌یس به‌ڕێوه‌چوو

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ ٢٠٢٢/٢/١٥، به‌ ئاماده‌بوونی د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان و به‌شداریی به‌رپرسانى باڵای هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له‌ فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان و به‌رپرسانی حكوومی و حزبى و ژماره‌یه‌ك له‌ كونسوڵی وڵاتان له‌ هه‌رێم و خانه‌واده‌ و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو، له‌ هۆڵی شه‌هید سه‌عد عه‌بدوڵا له‌ شارى هه‌ولێر، یه‌كه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی تێكۆشه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار و سه‌رۆكی پێشووترى په‌رله‌مانی كوردستان، د. ڕۆژ نورى شاوه‌یس به‌ڕێوه‌چوو.
له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا چه‌ندین وتار و ڤیدیۆی دۆكیۆمێنتاری پێشكه‌ش و نمایش كران، كه‌ سه‌رجه‌میان گوزارشت بوون له‌ خه‌بات و تێكۆشانی خوالێخۆشبوو د. ڕۆژ نوری شاوه‌یس، له‌ قۆناغه‌ جیاجیاكانی ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی و سیاسی و ئیدارییدا.