شاندێکی لێژنەی وزە و سامانە سرووشتییەکان سەردانی وەزارەتی کارەباى کرد
![](/media/11197/kurdistan_parliament_lwza.jpeg?center=0.35744680851063831,0.46496815286624205&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132887133180000000)
بەمەبەستی بەدواداچوون و دۆزینه‌وه‌ى چارەسەری كونجاو بۆ گرفتەکانی پێوەری زیرەکی کارەبا، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٢/٧، شاندێکی لێژنەی وزە و سامانە سرووشتییەکان و پشه‌سازی و بازرگانى، بە سەرۆکایەتیى عه‌لی حه‌مە ساڵح، سەرۆکی لێژنە و ئه‌ندامیه‌تیی گولیزار ڕه‌شید، جێگری سەرۆکی لێژنە و کاروان گەزنەیی و بەختیار شوکری، ئەندامانی لێژنەکە، سەردانی وەزارەتی کارەباى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی کرد و لەگەڵ کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبا و سەرپەرشتیاری پڕۆژەی پێوەری زیرەک و تیمێکی تەکنیکیی پێوەری زیرەکی کارەبا کۆبووەوە.
لە سەردانە مەیدانییەکەدا، بەدواداچوونه‌كانی لێژنه‌كه و گرفتەکانی پێوەری زیرەکی کارەبا بە چڕوپڕی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
لە کۆتایی سەردانەکەشدا، شاندى لێژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان جەختیان لەوە کردەوە کە هەموو هەوڵێکیان دەخەنە گەڕ بۆ چارەسەرکردنی ئەو گیروگرفتانە.