سکرتێری پەرلەمان لهگهڵ وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و لێژنەی ئامادەکاریی پڕۆژەی ئەکادیمیای تورکمانی و سریانی کۆبووهوه
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٢/٧، منى نبى قههوهچی، سکرتێری پەرلەمانى كوردستان، پێشوازیی لە ئایدن مهعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و لێژنەی ئامادەکاریی پڕۆژەی ئەکادیمیای تورکمانی و سریانی کرد.
دواتر لە کۆبوونەوەیەکدا کە له هۆڵی پرۆتۆكۆل له تهلارى پهرلهمان بهڕێوهچوو و ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمان لە فراکسیۆنە جیاوازەکانی پێکهاتەکان ئامادەیبوون، لەلایەن لێژنەی ئامادەکاریى پڕۆژەی ئەکادیمیای تورکمانی و سریانی پڕۆژەكه خرایە ڕوو و سکرتێری پەرلەمانيش، دید و تێڕوانینى خۆی لەسەر کۆی پڕۆژەکە خستە ڕوو و باسی له گرنگیی بوونی ئەکادیمیای تورکمانی و سریانی کرد و پاڵپشتی و پشتیوانیی پەرلەمانی کوردستانیشی بۆ دەربڕین و ڕِایگەیاند: "ئەوان وەک دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لە کاتی هاتنی ئەم پڕۆژەیە هەوڵ دەدەن ئەولەویەتی پێ بدرێت بە ئامانجی زیاتر پشتیوانیکردن و خزمەتکردنی پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان".
پاشان وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، بە وردی ئامانجی پڕۆژەکەی خستە ڕوو و ڕایگەیاند: "بوونی ئەکادیمیای تورکمانی و سریانی دەتوانێت خزمەتێکی زۆری بواری ئەدەب و هونەر و کلتووری پێکهاتەکان بکات".
ههر له كۆبوونهوهكهدا ئەندامانی پەرلەمان له فراكسیۆنه جیاوازهكانی پێكهاتهكان كه له كۆبوونهوهكهدا یهشداربوون، گفتوگۆ و تاووتوێی پڕۆژەکەیان کرد و تێبینی و سەرنجەکانی خۆیان لهبارهیهوه خستە ڕوو و بڕیاریش درا کە کۆبوونەوەی تر بۆ زیاتر دەوڵەمەندکردنی پڕۆژە ئەنجام بدرێت.