سكرتێری په‌رله‌مان پێشوازیی له كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان كرد
ئەمڕۆ سێشە‌ممه ٢٠٢٢/٢/٨، منی نبی قه‌هوچی، سکرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له کلێمێنس زێمتنەر، كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له دیدارێكدا باس لە دواین پێشهات و پەرەسەندنە سیاسییه‌كانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ھەڵبژاردنەكانی داھاتووی پەرلەمانی كوردستان و یاسای ھەڵبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكان و ئاستەنگەكان و جیاوازیی دید و تێڕوانینی لایەنە سیاسییەكان لەسەر کۆی پرۆسەكە کرا، سکرتێری پەرلەمان، ڕایگەیاند: "بۆ ئەم پرسە هەنووکەییانەی ئێستا پێویستیمان بە كۆدەنگیی سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی کوردستانه، نابێت ھیچ لایەنێك تێیدا ھەست بە پەراوێزخستن بکات، بە تایبەت پێکهاتە جیاوازەکان، دەبێت مافیان پارێزراو بێت و بوونی نوێنەریان لە کۆمسیۆن و لێژنەی ئامادەکردنی دەستوور دەقنووس بکرێت و ڕێژەی کورسیی کۆتای پێکهاتەکانیش پارێزگاریی لێبکرێت، کە ئەمە دواجار دەبێته مایەی بەهێزبوونی كلتوورى پێکەوەژیان و تووندوتۆڵی و یەكڕیزیی نێوان سەرجەم حزب و نەتەوە و ئاینە جیاوازەكان له هه‌رێمی كوردستاندا"،
هه‌روه‌ها به گرنگییه‌وه باسی له به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی ئەڵمانیا كرد به‌مه‌به‌ستی ئالوگۆڕی زانیاری له چوارچێوه‌ی كاری په‌رله‌مانیدا.
لای خۆیه‌وه کلێمێنس زێمتنەر، كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان، وێڕای جه‌ختكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ڵمانیا له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، سوپاس و پێزانینی خۆشی ئاڕاستەی سکرتێری پەرلەمانی كوردستان كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی و خستنەڕووی دید و تێڕوانینەكانى سه‌باره‌ت به پرسه‌كان.