د. هێمن هه‌ورامی به‌شداری له ڤیدیۆ كۆنفڕانسێكى گرووپی په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كات
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٠٢٢/١/٢٤، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌شێوه‌ی ئۆنلاین به‌شداریى له ڤیدیۆ كۆنفڕانسێك كرد كه له‌لایه‌ن گرووپی په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق ساز كرابوو.
له ڤیدیۆ كۆنفڕانسه‌كه‌دا جگه له ئه‌ندامی گرووپی په‌یوه‌ندییه‌كان له په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستانیش به‌شداربوو تێیدا.
د. هێمن هه‌ورامی، له ده‌ستپێكی كۆنفڕانسه‌كه‌دا سوپاس و ستایشی په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا و یه‌كێتیی ئه‌وروپای كرد له به‌رامبه‌ر ئه‌و پشتگیری و هاوكارییانه‌ی كه پێشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستانیان كردووه، جه‌ختیشی له به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا كرده‌وه و هیوای خواست پشتگیرییه‌كانیان به‌رده‌وامیى هه‌بێت بۆ زیاتر به‌هێزتركردنی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ره‌وپیشچوونی زیاتری پرۆسه‌ی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستاندا.
له به‌شێكی دیكه‌ی ڤیدیۆ كۆنفڕانسه‌كه‌دا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، باسی له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه و مه‌ترسییه‌كانی داعش كرد كه له چه‌ندین ناوچه‌ی جیا جیادا له عێراق و سوریا جموجۆڵه‌كانیان زیادی كردووه، گووتیشی: "داعش كۆتایی نه‌هاتووه و به‌ڵكو بوونه‌ته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له جیهاندا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویستیمان به پشتگیری و هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش هه‌یه".
هه‌ر له ڤیدیۆ كۆنفڕانسه‌كه‌دا، د. هێمن هه‌ورامی، به وردی هۆكاره‌كانی دیارده‌ی كۆچكردنى بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات و چاره‌سه‌رییه‌كانى په‌یوه‌ست به‌و پرسه‌ی خسته ڕوو، هاوكات به گرنگییه‌وه باسی له پرۆسه‌ی به‌رده‌وامى چاكسازیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كاندا.
لای خۆیه‌وه سارا سكایتیداڵ، سه‌رۆكی گرووپی په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق و ئه‌ندامی گرووپه‌كه، دید و تێڕوانینی خۆیانى له‌سه‌ر دۆخی سیاسی و ئابووریی عێراق و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و ئه‌نجامه‌كانى و هه‌نگاوه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق خسته ڕوو و باسی له سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له عێراق كرد و هیوای خواست حكوومه‌تی عێراق به زوویى پێكبهێنرێت.