د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان كرد
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٠٢٢/١/٣١، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له ده‌یڤید هه‌نت، كونسوڵی گشتیی شانشینی یه‌كگرتووی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له دیدارێكدا كه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له فراكیسۆنه جیاوازه‌كان ئاماده‌یبوون، د. هێمن هه‌ورامی، دواین پێشهاته سیاسییه‌كان و پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراقی خسته ڕوو و جه‌ختیشی له پاراستنی قه‌واره‌ی ده‌ستووریی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه كه خواستی سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه، هاوكات به گرنگییه‌وه باسی له به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی به‌ریتانیا كرد به‌مه‌به‌ستی ئالوگۆڕی زانیاری له چوارچێوه‌ی كاری په‌رله‌مانیدا.
لای خۆیه‌وه ده‌یڤید هه‌نت، كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند: "پشتگیری له یه‌كڕێزیی نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا له ڕووی دارایی و پرسه‌كانى مادده‌ی 140 و هێزی پێشمه‌رگه"، گووتیشی: "به‌ریتانیا ده‌خوازێت هه‌رێمی كوردستان به‌هێز و پێشكه‌وتووتر بێت و ههماههنگییهكانى نێوانیشمان به‌ردوام بێت و ڕاشیگه‌یاند: "له به‌رنامه‌دایه له ئاینده‌دا لقی زانكۆی له‌نده‌ن له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ینه‌وه كه ده‌بێته ناوه‌ندێكی گرنگ بۆ خوێندن و خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان و ده‌رفه‌تی زیاتریش بۆ فێركردن و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاسته‌كانی خوێندن ده‌ڕه‌خسێنێت".
له كۆتایی دیداره‌كه‌شدا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى ئاماده‌بوو، سوپاسی به‌ریتانیا و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانیان كرد بۆ ئه‌و هاوكاری و پشتیوانییانه‌ی كردوویانه بۆ هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شه‌ڕی دژی داعشدا، هه‌روه‌ها جه‌ختیشی له جێبه‌جێكردنی ته‌واوی مادده و بِڕگهكانی ده‌ستوور و داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان كرده‌وه كه حكوومه‌تی نوێی عێراق پێویسته كارى له‌سه‌ر بكات و ده‌سته‌به‌ری بكات.