Skip to the content
Menu

د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له‌ كونسوڵی گشتیی فه‌ڕه‌نسا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/١/٩، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ ئۆلیڤیێ دیكۆتینێ، كونسوڵی گشتیی فه‌ڕه‌نسا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌ دیدارێكدا دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسییه‌كان و گفتوگۆی لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی عێراق و پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌ڕه‌نسا تاووتوێ كران.
سه‌باره‌ت به‌ هه‌نگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، ڕۆڵی كورد له‌ دانوستاندنی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق به‌ گرنگ زانرا و جه‌خت له‌ یه‌كڕیزیی لایه‌نه‌ كوردییه‌كان له‌ بەغدا بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر مافە دەستوورییەکانی كورد و هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه‌.
هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌ڕه‌نسا كرایه‌وه‌، به‌ تایبه‌تی په‌یوه‌ندیی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی فه‌ڕه‌نسا بۆ ئالۆگۆڕی زانیاری له‌ بواری كاری په‌رله‌مانیدا.