د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تیی ڕۆشنبیری و كلتووریی كوردانی ئێزدی له ڕووسیا كرد
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢٢/١/٢٥، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له شاندێك كرد كه پێكهاتبوو له ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تیی ڕۆشنبیری و كلتووریى كوردانی ئێزدی له ڕووسیا، به سه‌رۆكایه‌تیی ئوردیخان.
له دیدارێكدا باس له ژیان و كلتوور و گوزه‌ران و ڕێژه‌ی كورد له وڵاتی ڕووسیا كرا و هاوكات جه‌خت كرایه‌وه له پاراستنی زمان و كلتووری كوردی و ئاستی خوێندن و خوێنده‌وارى له‌و وڵاتانه‌ی كه دانیشتووانی كوردی تێدا نیشته‌جێیه. د. هێمن هه‌ورامی، پێى ڕاگه‌یاندن كه گرنگه كه‌سایه‌تییه ئاینی و ڕۆشنبیره‌كانى كوردانی ئێزدى به‌رده‌وام ڕۆڵیان هه‌بێ له پاراستنی ناسنامه و كلتوور و زمانی كوردی له وڵاتی ڕووسیا و وڵاتانی دیكه.
لای خۆیانه‌وه شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ربڕی و سه‌رسامیی خۆشیان نیشان دا به‌و پێكه‌وه‌ژیانه ئاشتییانه‌یه‌ی كه له نێوان پێكهاته ئاینی و كلتوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه.