Skip to the content
Menu

د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له‌ شاندێكی باڵای پارتی دۆزی ئازاد له‌ توركیا كرد

دوای نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/١/٩، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی كرد له‌ شاندێكی باڵای پارتی دۆزی ئازاد (هودا-پار) له‌ توركیا، به‌ سه‌رۆكایه‌تیی زه‌كه‌ریا یاپیجی ئۆغلو، سه‌رۆكی گشتیی پارته‌كه‌.
له‌ دیدارێكدا د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پوخته‌یه‌كى له‌باره‌ى كاره‌كانی په‌رله‌مان له‌ ڕووی ژماره‌ و ڕێژه‌ی فراكسیۆنه‌كان و لێژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كان و رێژه‌ی ئافره‌تان و پێكهاته‌ی كۆتاكان له‌ناو په‌رله‌مان خسته‌ڕوو و باسیشی له‌ هه‌نگاوه‌كانی په‌رله‌مان كرد بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان كه‌ به‌ گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق ئه‌و مافه‌ به‌ هه‌رێمی كوردستان دراوه‌ كه‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌ستووری خۆی.
لای خۆیه‌وه‌ زه‌كه‌ریا یاپیجی ئۆغلو، سه‌رۆكی گشتیی پارتی دۆزی ئازاد (هودا-پار)، وێڕای ده‌ربڕِینی خۆشحاڵیی خۆی به‌ سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، هیوای خواست په‌یوه‌ندیی پارته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ گشت دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم و هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێم به‌هێز بكه‌ن.