Skip to the content
Menu

د.هێمن هه‌ورامی پێشوازی له‌ كونسوڵی گشتی شانشینی ئوردن كرد

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/١/٩، د.هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازی له‌ فوئاد خازر ساڵح ئه‌لمه‌جانی، كونسوڵی گشتی شانشینی ئوردن له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.

له‌دیدارێكدا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و چۆنیه‌تی به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، هاوکات گفتوگۆی لایه‌نه‌كان بۆپێكهینانی كابینه‌ی نوێی عێراق تەوەرێکیتربوو.

هه‌رله دیدارەكه‌دا جه‌خت له‌ به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی ئوردن کرایەوە.

 لەلایەن خۆیەوە فوئاد خازر ساڵح ئه‌لمه‌جانی، كونسوڵی گشتی شانشینی ئوردن له‌ هه‌رێمی كوردستان ،ئاماده‌ی ولاته‌كه‌ی نیشاندا كه‌ هاوكار و هه‌ماهه‌نگ ده‌بێت له‌ گشت بوارێكدا و ڕاشیگه‌یاندن له‌ ماوه‌ی داهاتوودا شاندێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ بواری ته‌ندروستی و خوێندن سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان،باسی له‌ هه‌نگاوه‌كانی په‌رله‌مان كرد بۆ پێكهینانه‌وه‌ی كۆمیسیۆن و پرسی ده‌ستوور و جه‌ختی له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان له‌ كاتی خۆیدا كردەوه.‌