د.هێمن هەورامی پێشوازی لە میر حازم میر تەحسین بەگ کرد
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢٢/١/١٨ د.هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازی له میر حازم تەحسین به‌گ میری ئێزییه‌كان وهاوسەرەکەی و شاندی یاوه‌ری كرد.
له‌دیدارێكدا میر حازم تەحسین بەگ سوپاس و ستایشكردنی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی كرد بۆ به‌هاناوه‌چوونی لیقه‌وماوانی ئێزیدی له كاتی په‌له‌ماردانی داعش بۆ سه‌ر شه‌نگال و ده‌روبه‌ری، هەروەها داواكاریی ئێزییه‌كانی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند ئێمه وه‌ك ئێزدییه‌كان شانازی به په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌كه‌ین، بۆیه داواده‌كه‌ین په‌رله‌مان هه‌وڵه‌كانی خۆی چڕتر بكاته‌وه بۆ به‌دواچوون له سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یەی لەسەر شەنگال کرا له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق، هاوكات داواشیكرد ئێزیدیه‌كان رۆڵی زیاتریان پێبدرێت و لەهەر ئەگەرێک بۆ هەموارکرنەوەی یاسای هەڵبژاردن پێنج کورسی کۆتا لە پەرلەمانی کوردستان تەرخان بکرێت بۆ پێکهاتەی ئێزیدی.
د.هێمن هه‌ورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پشتیوانی لە داواکارییەکانیان کرد و به‌گرنگیه‌وه باسی له مێژووی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان سه‌رجه‌م ئاین و ئاینزاکانی هه‌رێمی كوردستان کرد و جه‌ختیشی له پاراستنی مافی پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردەوه، ئاماژەی بەوەشدا کە له گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی عێراق یه‌كێك له داوكارییه‌كانی كورد بریتی ده‌بێت له جێ به‌جێكردنی مادده‌ی ١٤٠ی ده‌ستووری عێراق.