سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له شاندێكی سه‌نته‌رى میترۆ كرد
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢٢/١/٢٥، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له شاندێكی سه‌نته‌رى میترۆ كرد، كه پێكهاتبوو له ڕه‌حمان غه‌ریب، به‌رپرسی سه‌نته‌ری میترۆ، ئاڤان جاف، سەرنووسەری گۆڤاری ژن و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی سه‌نته‌ره‌كه.
له دیدارێكدا باس له ڕه‌وشی ڕۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی كوردستان به گشتی كرا و سه‌نته‌ری میترۆ ڕاپۆرتی ڕه‌وشی ئازادیی ڕۆژنامه‌نووسیی له هه‌رێمی كوردستانی عێڕاق بۆ ساڵی ٢٠٢١ پێشكه‌ش به سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كرد، هاوكات سوپاس و پێزانینی خۆیانى ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد بۆ ئاماده‌بوونیان له ڕاگه‌یاندنی ڕِاپۆرتی ساڵانه‌ی سه‌نته‌ره‌كه‌یان و پشتیوانیكردنی به‌رده‌وامیان له ڕۆژنامه‌نووسان و ئازادیی ڕۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی كوردستاندا.
د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌وڵ و ماندووبوونه‌كانی سه‌نته‌ری میترۆی به‌رز نرخاند بۆ داكۆكیكردنی به‌رده‌وامیان له مافی ڕۆژنامه‌نووسان و ئازادیی ڕِاده‌ربڕین، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری و پاراستنی به‌هاكانی ئیتیك و یاساكانی ڕۆژنامه‌نووسی كرده‌وه و ڕاشیگه‌یاند: "ئێمه له په‌رله‌مانی كوردستان له سنووری ده‌ستڕۆییه‌كانی خۆمان پشتیوانی لە ویست و داخوازییه‌كانی ڕِۆژنامه‌نووسان ده‌كەین، ھەروەھا پێویستە كاری میدیایی نەبێتە مایەی پێشێلكردنی ماف و ئازادییە گشتییەكانی تاك لە ھەرێمی كوردستاندا، ڕۆژنامەنووسان پیشەییانە ئەركەكانیان جێبەجێ بكەن و بەھاكانی ئیتیكی كاری ڕۆژنامەگەری بپارێزن".