لێژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و وه‌به‌رهێنان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٠٢٢/١/١٠، لێژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و وه‌به‌رهێنان، به‌سه‌رپه‌رشتیی هاوڕێ مه‌لا ستار، سه‌رۆكی لێژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لێژنه‌كه، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا.
له كۆبووه‌نه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی كه ئه‌ندامان و لێژنه لاوه‌كییه‌كانی لێژنه‌كه دوابه‌دوای سه‌ردانیكردن و به‌دواداچوونه‌كانیان بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی و پڕِۆژهكانی وه‌به‌رهێنانی پارێزگاكانی هه‌رێم ئاماده‌یان كردبوو، ئه‌ندامان ڕاو سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی به‌دواداچوونه‌كان خسته ڕوو و بڕیار درا له ئاینده‌دا لێژنه‌كه سه‌ردانه مه‌یدانی و به‌دواداچوونه‌كانیان چڕِتر بكه‌نه‌وه و سه‌ردانی پڕِۆژهكانی وه‌به‌رهێنان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بكه‌ن، به تایبه‌ت ئه‌و پڕِۆژانهی كه گرفتی كارگێَڕِی و یاساییان هه‌یه.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا سه‌رجه‌م ئه‌و نووسراو و یاداشتانه‌ی ئاڕاسته‌ی لێژنه‌كه كرابوون خوێندرانه‌وه و ئاڕاسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كران به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنیان.