لێژنەی وزە و سامانە سرووشتییەکان بهدواداچوون بۆ پرسی كهمیی بهرههمهێنانى غاز و گرانیی نرخى نهوت و غاز دهكات
بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی گرنگی پەیوەندیدار بە ژیانی هاووڵاتییان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/١/١٢، لێژنەی وزە و سامانە سرووشتییەکان و پیشەسازی و بازرگانی، بەسەرپەرشتبی عهلی حهمە ساڵح، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لێژنە و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەکە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، کێشە و کەمیی بەرهەمهێنان و گرانیی نرخی نەوت و غاز تاووتوێ کرا و لێژنە بڕیاری دا یاداشتێك سەبارەت بە چاودێریکردنی کوالێتیی غاز و کەمکردنەوەی نرخ و دادپەروەری لە دابەشکردنیدا لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان ئاڕاستەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکات، بۆئەوەی پشکی هاووڵاتییان پارێزراو بێت و بە ڕِێگەی بازرگانی نەفرۆشرێت، هەروەها کارگەکان و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی غاز پابەند بکرێن بە دروستکردنی کۆگا بۆ عەمبارکردنی غاز لە کۆگاکانیاندا تاوەکو لە کاتی پێویست سوودی لێ وەربگیرێت.
هەروەها لێژنە بڕیاریدا یاداشتێك سەبارەت بە چاودێریکردن و کەمکردنەوەی نرخی نەوتی سپیی ماڵان لە بەرژەوەندیی گشتیی هاووڵاتییان، ئاڕاستەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکات.