Skip to the content
Menu

لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی سەردانی کونسوڵخانەی ئوردنیان کرد

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/١/١٨، لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی، بەسەرپەرشتیی د. ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی ئەندامان و ڕاوێژکارانى لێژنەکە سەردانی کۆنسوڵخانەی ئوردنیان کرد، بە مەبەستی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی فوئاد خازر المجالی، سەر کۆنسوڵی نوێی ئوردن لە هەرێمی کوردستان.

لە سەردانەکەدا، وێڕای پیرۆزبایی گەرمی سەرۆکی لێژنە لە کۆنسوڵی نوێی ئوردن، پوختەیەکی لەبارەی پەیوەندییە دوو قۆڵیە پتەو و مێژوویەکانی نێوان وڵاتی ئوردن و هەرێمی کوردستان باسکرد، و هیوای خواست لە ئایندەدا زیاتر پەرە بەو پەیوەندییە بدرێت.

لەلای خۆیەوە کۆنسوڵی نوێی ئوردن خۆشحاڵی خۆی بەو سەردانە دەربڕی و ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەکی پێویست، و لەهەمانکاتدا پەیوەندییە مێژوویی و دیبلۆماسی و سیاسییەکانی هەردوولای بەرز نرخاند و هیوای خواست هەوڵ بدرێت بۆ بەهێزتر و پتەوتر کردنی پەیوەندی نێوان پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی ئوردن، هاوکات هیوایخواست لە داهاتوودا شاندی هەردوولا زیاتر سەردانی یەکتر بکەن، بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە پێشهاتە سیاسی و دیبلۆماسییەکان.