Skip to the content
Menu

لێژنەی شەهیدان پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو د. مارف عومەر گوڵ دەکات

بۆ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو پڕۆفیسۆر د. مارف عومەر گوڵ

هەواڵی کۆچیدوایی پڕۆفیسۆر د. مارف عومەر گوڵ لەناخەوە خەمباری کردین.

د. مارف وەک نووسەر، شاعیر، یاساناس بەردەوام ئێش و ئازاری گەلەکەی بە کۆڵی خۆی دادابوو، لە هەر کوێیەک بووبێت درێغی لە خزمەتکردنی گەلەکەمان نەکردووەتەوە، یەکێک بووە لەو کەسانەی بە قەڵەمەکەی هەر لە زووەوە جینۆسایدی گەلەکەمانی بەجیهان ناساندووە.

ئێمە وەکوو لێژنەی شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵەکەیان ڕادەگەیەنین، لە خوای گەورە داواکارین بەبەهەشتی بەرینی شاد بکات.

"انا لله وانا الیه راجعون"

لێژنەی شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی

٢٠٢٢/١/١٦