Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی شاره‌وانی كار له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای گه‌شتوگوزار ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ڕاو سه‌رنجی پسپۆڕان و شاره‌زایانی كه‌رتی گه‌شتوگوزار، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/١/١٦ لیژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وە و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار به‌سه‌ر په‌رشتی لوقمان وه‌ردی سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌کە كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.

له‌كۆبوونه‌وه‌کەدا كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ پسپۆڕان و مامۆستایانی زانكۆ و شاره‌زایانی كه‌رتی گه‌شتوگوزار ئاماده‌ی بوون، گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر مادده‌ و بڕگه‌كانی پێشنیازه‌یاسای گه‌شتوگوزار له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌ دانیشتنه‌كانی ڕابردووی په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه‌، به‌شداربووان سه‌رنج و تێبینیه‌كانیان خسته‌ڕوو، بڕیاردرا سود له‌م تێبینیانه‌ وه‌ربگیرێت و له‌نێو پێشنیازه‌ یاساكه‌دا جێگیر بكرێن و ڕێكاری په‌رله‌مانی بگیرێته‌ به‌ر بۆ گفتوگۆكردن و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م و سیێه‌م و په‌سه‌ندكردنی پێشنیازه‌یاساكه‌.