لێژنەی داکۆکیکردن لە مافی ئافرەت ئاماده‌كارى بۆ ئه‌نجامدانی وێركشۆپێكى تایبه‌ت به پێشنیازه‌یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەت و خێزان ده‌كات
ئه‌مڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/١/١٢، لێژنه‌ی داکۆکیکردن لە مافی ئافرەت، به‌سه‌رپه‌رشتیی لەنجە دزەیی، سه‌رۆكی لێژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه و ئه‌ندامان و ڕِاوێژكارانی لێژنه‌کە، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا.
مەبەست لە كۆبوونه‌وەکە، دانانی بەرنامە و پلان و ئامادەکاری بوو بۆ ئەنجامدانی وێرکشۆپێکى تایبەت بە گۆڕینەوەی ڕا و سەرنج و تێبینی سەبارەت به پێشنیازه‌یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەت و خێزان لە ھەرێمی کوردستان-عێراق، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و شارەزایان و پسپۆڕانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی به‌مه‌به‌ستی زیاتر دەوڵەمەندکردنی پێشنیازەیاساکە و نووسینی ڕاپۆرتی لێژنەی تایبەتمەند له‌باره‌یه‌وه.