كۆبوونه‌وه‌كانی لێژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا بۆ تاووتوێكردنی پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێرکردن به‌رده‌وامه
له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانیدا به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێركردن، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/١/٣١، لێژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌سه‌رپه‌رشتیی عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ڕی، سه‌رۆكی لێژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لێژنه‌کە کۆبووەوە.
له بەشی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، لێژنەكه پێشوازیى لە دوو ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی كرد کە پێکهاتبوون لە ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی بە ئەزموون و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگه‌کان، ڕێکخراوەکان چەندین پێشنیاز و تێبینییان لەسەر پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی کوردستان هه‌بوو و له یاداشتێکدا ئاڕاستەی لێژنەكه‌ی په‌رله‌مانیان کرد.
دواتر له‌لایه‌ن لێژنه‌كه‌وه گفتوگۆ لەسەر ماددە و بڕگەکانی پڕۆژەیاساكه كرا و ئەندامانی لێژنەكه سه‌رنج و تێبینییه‌كانی خۆیان له‌باره‌یه‌وه خستە ڕوو بۆئه‌وه‌ی ڕاپۆرتی لێژنه‌كه‌ى له‌سه‌ر ئاماده بكرێت و ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بكرێت بۆئه‌وه‌ی بخرێته به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنەکانی پەرلەمان و خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت.