لێژنەی کاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی کۆبوونەوه‌یه‌كی نائاسایی ئەنجام دا
بەمەبەستی تاووتوێکردن و گفتوگۆکردنی چەند پرسێکی تایبەت بە کاروباری لێژنەكه، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/١/٢٥، لێژنه‌ی كاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی، به‌سه‌رپه‌رشتیی سوسن محه‌مه‌د میرخان، سه‌رۆكی لێژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لێژنه‌کە، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجام دا.
سەرەتای کۆبوونەوەکە، سەرۆکی لێژنە ئاماژەی بە گرنگی و ڕۆڵی ئەو وێرکشۆپە کرد، کە یەکێکە لە کارە لە پێێشینەکانی لێژنەكه بۆ بە جینۆسایدناساندنی ئەو تاوانانەی کە دژ بە گەلی کورد ئەنجام دراون، پاشان ئەندامانی لێژنەکە ڕا و سەرنج و تێبینیی خۆیان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه خستە ڕوو.
مەبەست لە کۆبوونەوەکە، دانانی بەرنامە و پلان و ئامادەکاری بوو، بۆ ئەنجامدانی وێرکشۆپی (ناساندنی پرۆسەی جینۆساید دژ بە گەلی کورد)، کە بڕیارە بەیانی چوارشه‌ممه لە پەرلەمانی کوردستان ساز بکرێ، كە بە هەماهەنگی لەنێوان سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمانی كوردستان و سەنتەری بێشكچی بۆ لێكۆڵینەوەی مرۆڤایەتی و سەنتەری لێكۆڵینەوەی جینۆساید لە زانكۆی دهۆك و سەنتەری لێكۆڵینەوەی جینۆساید لە زانكۆی چەرموو بەڕێوە دەچێت.