Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/١/١٧، لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه‌ و مافی به‌كاربه‌ر به‌سه‌رپه‌رشتی د.سەباح زێباری سه‌رۆكی لیژنه‌ و به‌ ئاماده‌بوونی بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.

سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ داوای كرد لیژنه‌ی لاوه‌كی کە به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ ستیكه‌ری ده‌رمان پێكهێنرا بوو، ڕاپۆرتی خۆیان بخوێننه‌وه‌ كه‌ به‌ دواداچوونیان كردبوو بۆ ئه‌م پرسه‌، لیژنه‌ لاوەکییەکە پوخته‌یه‌كی له‌سه‌ر به‌دواداچوونه‌كان خسته‌ ڕوو، پاشان بڕیاردرا به‌نوسراوی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌م پرسه‌ ئاگادار بكرێته‌وه‌ و ناوه‌ڕۆكی به‌دواداچوونه‌كه‌یان بۆ ڕه‌وانه‌ بكرێت.

دواتر سه‌رجه‌م ئه‌و نووسراو و یاداشتانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه‌ كرابوون خوێندرانه‌وه‌ و كاری پێویستیان له‌سه‌ر كرا.