به به‌شداریی سكرتێری په‌رله‌مان كۆنفڕانسی ڕاگه‌یاندن و نمایشكردنی ڕه‌شنووسی ئاماده‌كراوى تایبه‌ت به "یاسای داواكاری گشتی" به‌ڕێوه‌چوو
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٢/١/٢٦، منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، به‌شداریی له كۆنفڕانسی ڕاگه‌یاندن و نمایشكردنی ڕه‌شنووسی ئاماده‌كراوى تایبه‌ت به "یاسای داواكاری گشتی له هه‌رێمی كوردستان" كرد، كه ڕێكخراوی لێكۆڵه‌ر بۆ سه‌روه‌ریی یاسا (IOL)، به پاڵپشتیی ڕێكخراوی سندووقی نیشتمانی بۆ دیموكراسی (NED)ى ئه‌مریكی، له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی "چاكسازیی یاسایی له یاساكانی په‌یوه‌ست به سیسته‌می داوه‌رى"، ڕێكی خستبوو.
له كۆنفڕانسه‌كه‌دا كه به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی په‌رله‌مان و كه‌سانی پسپۆڕ له بوارى یاسا و بڕیار به‌ده‌ست و ڕێكخراوه بیانی و ناوخۆییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو، منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مانى كوردستان، وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێیدا به‌ناوی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه سوپاسی ڕێكخه‌رانی كۆنفڕانسه‌كه‌ى كرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه یاسای داواكاری گشتی له هه‌رێمی كوردستان پرسێكی یاسایی و نیشتمانیی گرنگه و ڕاشیگه‌یاند: "له خوله‌كانی پێشووی په‌رله‌مان چه‌ند هه‌وڵێك هه‌بووه ده‌رباره‌ی ئه‌و پرسه و دوو پێشنیازه‌یاسا سه‌باره‌ت به داواكاری گشتی پێشكه‌ش به په‌رله‌مان كراوه، له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانیش دوو پێشنیازه‌یاسای دیكه پێشنیاز كراوه، به‌ڵام هیچ له‌و هه‌وڵانه به ئه‌نجام نه‌گه‌یشتوون".
گووتیشی: "بابه‌تی داواكارى گشتی پرسێكی گرنگى هه‌ستیاره، وه‌كو هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی چالاك له هه‌رێم پێویستیی به پێداچوونه‌وه به هه‌یكه‌لییه‌ت و میكانیزمی كاركردنی نوێ هه‌یه".
سكرتێری په‌رله‌مان ڕاشیگه‌یاند: "خواستی ئێمه له په‌رله‌مان ئه‌وه‌یه كه هه‌رسێ دامه‌زراوه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی هه‌رێم پێكه‌وه هه‌نگاو بنێن و چی پێویست بێت بۆ پێشخستنی دامه‌زراوه‌ى داواكارى گشتی ئه‌نجامی ده‌ده‌ین".
هه‌ر له وتاره‌كه‌یدا تیشكی خسته سه‌ر ڕۆڵی داواكاری گشتی و ڕایگه‌یاند: "له‌و باوه‌ڕه داین كه به‌رفراوانكردنی ڕۆڵی داواكارى گشتی ده‌بێته مایه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵی پاراستنی سامانی گشتیی وڵات و به‌رقه‌راركردنی سه‌روه‌ریی یاسا".
له كۆتایی وتاره‌كه‌شیدا سكرتێری په‌رله‌مان ده‌ستخۆشیی له ڕێكخراوی لێكۆڵه‌ر كرد بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌و ڕه‌شنووسی یاسایه و پشتیوانیی په‌رله‌مانیشی بۆ هه‌ر هه‌وڵێك كه ببێته مایه‌ی پێشخستنی دامه‌زراوه‌ی داواكارى گشتی یان هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی دیكه‌ی نیشتمانی له هه‌رێم ده‌ربڕی.