په‌یامی پیرۆزبایى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له ڕۆژی پارێزه‌رانی كوردستاندا
بەبۆنەی ڕۆژی پارێزەرانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرۆک و ئەندامانى ئەنجوومەنى سەندیکاى پارێزەران و سه‌رجه‌م پارێزه‌رانی كوردستان دەکەین، هیوای سه‌ركه‌وتن و پێشکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازین.
پارێزەران توێژێکی گرنگن لە هەرێمی کوردستان كه جێبەجێکاری کاریگەری یاساکانی هەرێمن بە گشت بوارەکانییەوە، ئێمە چاوەڕێی زیاتر لە پارێزەرانی هەرێم ده‌كه‌ین بۆئەوەی به‌یه‌کەوە خزمەتی زیاترى کۆمەڵگەکەمان بکەین و هەرێمەکەمان لە هەر پێشێلکارییەکی دەستووری و یاسایی بپارێزین.
هەر لەو ڕوانگەیەوە دووپاتی دەکەینەوە كه پارێزەران بەشێکی دانەبڕاون لە بەرزڕاگرتنی سەروەریی یاسا لە هەرێمی کوردستاندا.
دووبار پیرۆزبێت ڕۆژی پارێزەرانی کوردستان..
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان
٢٠٢٢/١/٣