Skip to the content
Menu

پەیامی هاوخەمی د. ڕێواز فائق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی دکتۆر مارف عومەر گوڵ

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە ھەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و شاعیری گەورە، پرۆفیسۆر دكتۆر مارف عومەر گوڵ- مان پێگەیشت، دكتۆر مارف یەكێك بوو لە ستوونە باڵاكانی نێو دونیای ئەدەب و وێژەی كوردی، وەك مامۆستای زانكۆش لە بواری یاسای نێودەوڵەتیدا شوێن پەنجەی دیاری ھەبوو، بە دواماڵئاواییكردنی دكتۆر مارف لەژیان، بۆشاییەكی گەورە كەوتە نێو كتێبخانەی كوردی، بەم بۆنە خەمناكەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە و كەسوكار و سەرجەم ئەدیبان و ڕۆشنبیرانی كوردستان دەكەین، داواكارین لەخوای گەورە سەبرو ئارامی بە ھەموو لایەك ببەخشێت و كۆچكردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بكات .

"انا للە وانا الیە راجعون"

د. ڕێواز فائق

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان