Skip to the content
Menu

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان جەژنی قەوڵتاس لە خوشک و برایانی کاکەیی پیرۆز دەکات

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی سێ شەوەی یاران (قەوڵتاس)، پیرۆزبایی لەخوشک و برایانی کاکەیی دەکەین، هیوای جەژنێکی خۆشیان بۆ دەخوازین.

فرەیی ئاینی و نەتەوەیی یەکێکە لە سیما جوانەکانی هەرێمی کوردستان، و بووەتە نمونەیەکی جوانی پێکەوە ژیان لە ناوچەکە و جیهاندا، بۆیە لە پەرلەمانی کوردستاندا هەمیشە جەخت لەو پێکەوەژیانەی نێوان سەرجەم ئاین وئاینزاکان لە هەرێمی کوردستان دەکەینەوە و مکوڕین لەسەر قووڵترکردنەوەی زیاتری.

جارێکی تر پیرۆزباییتان لێ دەکەین و هیوای جەژنێکی خۆشتان بۆ دەخوازین.

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان

٢٠٢٢/١/١٧