Skip to the content
Menu

پڕۆژه‌یاسا و پێشنیازه‌یاسا و بڕیاره‌كانى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان تا كۆتایى ساڵی ٢٠٢١

بۆ ئاگاداربوونى خه‌ڵكی كوردستان و هه‌موو ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێ كار و چالاكییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌م تا كۆتایى ساڵی٢٠٢١ بزانن، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروبارى په‌رله‌مان و لێژنه‌كان، هه‌ڵساوه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ و پوخته‌كردنی سه‌رجه‌م ئه‌و پڕۆژه‌یاسا و پێشنیازه‌یاسا و بڕیارانه‌ی كه‌ له‌ سه‌ره‌تای خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌ تا كۆتایى ساڵی ٢٠٢١ په‌سند كراون، یاخود له‌لایه‌ن حكوومه‌ت و لێژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان ڕه‌تكراونه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشنیازه‌یاسا و بڕیارانه‌ى ئاڕاسته‌ى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كراون و وه‌ڵامى كۆتاییان نه‌هاتووه‌ته‌وه‌ و ئه‌وانه‌شی كه‌ خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌میان بۆ نه‌كراوه‌، هه‌روه‌ها لیستى ئه‌و پێشنیازه‌یاسا و بڕیارانه‌ى له‌ژێر پڕۆسه‌ى ته‌شریع-دان، له‌گه‌ڵ ئامارى یاساكاریی په‌رله‌مان تا كۆتایی ساڵی ٢٠٢١، هه‌مووى له‌ چه‌ند خشته‌یه‌كدا بۆ ئاماده‌كردوون.
لەم لینکانەی خوارەوەدا ده‌توانن سه‌رجه‌م خشته‌كان ببینن.

- خشته‌ى یه‌كه‌م: لیستى ئه‌و پێشنیاز و پڕۆژه‌یاسا و بڕیارانه‌ى په‌سه‌ند كراون

- خشته‌ى دووه‌م: لیستى ئه‌و پێشنیازه‌یاسا و بڕیارانه‌ى كه‌ حكوومه‌ت یان لێژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانى په‌رله‌مان ڕه‌تیان كردوونه‌ته‌وه‌

- خشته‌ى سێیه‌م: ئه‌و پێشنیازه‌یاسا و بڕیارانه‌ی ئاڕاسته‌ی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كراون و وه‌ڵامی كۆتاییان نه‌هاتۆته‌وه‌

- خشته‌ی چواره‌م: لیستی ئه‌و پێشنیازه‌یاسا و لڕیارانه‌ی كه‌ خوێندنه‌وه‌ىیه‌كه‌میان بۆ نه‌كراوه‌

- خشته‌ى پێنجه‌م: لیستی ئه‌و پێشنیازه‌یاسا و بڕیارانه‌ی له‌ ژێر پرۆسه‌ی ته‌شریع-دان

- ئامارى یاساكارىی په‌رله‌مانى كوردستان تا كۆتایی ساڵی ٢٠٢١