له ژێر چاودێریی د. هێمن هه‌ورامی سیمینارێك له ژێر ناوونیشانی "دیموكراسییه‌تی ئه‌سینا و ئالنگارییه‌كانی ئه‌مڕۆ" به‌ڕێوه‌چوو
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٠٢٢/١/١٣، له ژێر چاودێریى د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و به ئاماده‌بوونی د. ستاڤرۆس كیریمێس، كونسوڵی گشتیی كۆماری یۆنان له هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تیی دیوانی په‌رله‌مان، سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كونسوڵخانه‌ی گشتیی كۆمارى یۆنان له هه‌رێم، سیمینارێكی له ژێر ناوونیشانی (دیموكراسییه‌تی ئه‌سینا و ئالنگارییه‌كانی ئه‌مڕۆ)، بۆ ڕِاوێژكارانی په‌رله‌مان ڕێكخست.
سیمیناره‌كه له‌لایه‌ن پڕۆفیسوری یۆنانی "فاسیلوس سیرۆس"، پێشكه‌ش كرا و تێیدا باسی له دیموكراسییه‌تی كۆنی ئه‌سینا و تاقیكردنه‌وه‌ى گه‌لان بۆ دیموكراسی و ئه‌و كێشه و ئالنگارییانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی دیموكراسییه‌ت و پرۆسه‌كانی دیموكراسییه‌ت ده‌بنه‌وه، به تاییبه‌ت له وڵاتانی تازه پێگه‌یشتوودا كرد.
له‌لایه‌ن ڕِاوێژكارانی په‌رله‌مانیشه‌وه چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی و پرسیار سه‌باره‌ت به دیموكراسییه‌ت و ئالنگارییه‌كانی به‌رده‌مى و چۆنیه‌تیی پراكتیزه‌كردنی و به‌راوردكردنی دیموكراسی له نێوان گه‌لاندا، خرایه ڕوو.