Skip to the content
Menu

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە میری ئێزیدییان کرد

ئەمرۆ سێشەممە ٢٠٢٢/١/١٨ منی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان، پێشوازی لە میر حازم میر تحسین بەگ، میری ئێزیدیان و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا سکرتێری پەرلەمان باسی لە رەوش و مافەکانی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ ئامادەبووان کرد، و بەکورتی تیشکی خستە سەر ئەو یاسایانەی کە دەستەبەری ماف و کورسی کۆتای پێکهاتە نەتەوەییەکانیان لە پەرلەمانی کوردستان کردووە، هەروەها رایگەیاند؛ کە پێکهاتەکان لە ئێستادا بەشدارییەکی کارایان لە پرۆسەی سیاسی و حکومڕانی هەرێمی کوردستان هەیە و ئەمەش دەرخەری بەهێزی پێکەوە ژیانی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانە لەهەرێمی کوردستان.

لە کۆتایی دیدارەکەدا سکرتێری پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بە هەوڵەکانی کاراکردنەوەی لیژنەی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند؛ وەک پێکهاتەکان هەوڵ دەدەن لە نێو دەستووردا زۆربەی داواکاری و مافی پێکهاتەکان جێ بکەنەوە و دەقنووسیان بکەن لە نێویشیاندا داواکاری خوشک و برایانی ئێزیدی، لەم رووەشەوە هەموو پاڵپشتی و پشتیوانییەکی خۆی بۆ شاندی میوان دووپاتکردوە.