سەرۆكی پەرلەمان پەیامێكی ھاوخەمی ئاڕاستەی د. فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق دەكات
بەڕێز دكتۆر فوئاد مەعسوم.. سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
زۆر بەداخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی خۆالێخۆشبوو (محەمەد مەعسوم)ی براتانمان پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی جەنابتان و تێكڕای ئەندامانی بنەماڵە تێكۆشەرهكەتان دەكەین، داواكارین لە خوای گەورە سەبر و ئارامیتان پێ ببەخشێت و كۆچكردوو بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی و بە بەھەشتی بەرینی شاد بكات.
ا"نا للە وانا الیە راجعون"
د. ڕێواز فائق
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان