د. ڕێواز فائق پێشوازیی له كه‌سوكارى قوربانییان و بێسه‌روشوێنانی ده‌ریای ئیجه كرد
كه‌سوكارى قوربانییان یاداشتێك سه‌باره‌ت به داواكارییه‌كانیان پێشكه‌ش به سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢٢/١/٤، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له كه‌سوكارى قوربانییان و بێسه‌روشوێنانی ده‌ریای ئیجه كرد.
له دیدارێكدا كه لوقمان وه‌ردى و شه‌مۆل ئاشتی و ڕووپاك ئه‌حمه‌د ڕه‌حمان، ئه‌ندامانى په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌ى بوون، سه‌رۆكی په‌رله‌مان وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌میی قووڵی خۆی بۆ كه‌سوكاری قوربانییان، ڕایگه‌یاند: "كۆچ دیارده‌یه‌كی جیهانییه و ڕێگه‌ی پێناگیرێت، به‌داخه‌وه كه به‌هۆی دۆخی ناسه‌قامگیری عێڕاق و كوردستان له ڕووی ئابووری و سیاسییه‌وه ساڵانێكه خه‌ڵك بۆ دۆزینه‌وه‌ی په‌ناگه‌یه‌كی ئارامتر په‌نا ده‌به‌نه به‌ر كۆچكردن، ئه‌م دیارده‌یه‌ش له زۆربه‌ی وڵاتاندا به‌پێی قۆناغ و هه‌لومه‌رجی سیاسی و ئابووریى ئه‌و وڵاتانه، ڕِێژه‌كه‌ی به‌رز و نزمی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، بۆیه له‌سه‌ر حكوومه‌ته‌كان و ڕِێكخراوه مرۆییه جیهانییه‌كان پێویسته هه‌وڵ و ته‌قه‌لای خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی بێسه‌روشوێنانی ئه‌م كاره‌ساتانه و به‌هانای ده‌ربازبووانی نێو كه‌مپه‌كان بچن و دۆخی ته‌ندروستی و ده‌روونییان له‌به‌رچاو بگرن، كه له ئێستادا به‌هۆی له‌ده‌ستدانی ئازیزانیان دۆخێكی سه‌ختی ژیان به‌ڕێ ده‌كه‌ن".
لای خۆیانه‌وه شاندی كه‌سوكاری قوربانییان و بێسه‌روشوێنانی ده‌ریای ئیجه، یاداشتێكیان سه‌باره‌ت به داواكارییه‌كانیان پێشكه‌ش به سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد، كه تێیدا ویڕای خستنه‌ڕووی زانیاریی ئاماری بێسه‌روشوێنان و خنكاوانی نێو كاره‌ساته‌كه، داوایان كردووه په‌رله‌مانی كوردستان به‌هانایانه‌وه بچێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی بێسه‌روشوێنان و هێنانه‌وه‌یان و سۆراخكردنی ده‌ربازبووانی دیكه، كه تائێستا هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌وه نازانن.
له به‌رامبه‌ردا د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڵێنی پێدان كه‌وا لێژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ڕابسپێرێت بۆ به‌دواداچوونێكی ورد بۆ داواكارییه‌كانیان و خۆیشی له نزیكه‌وه په‌یوه‌ندی به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و كونسوڵگه‌رییه‌كان بكات بۆ دۆزینه‌وه و سۆراخی ده‌ربازبووانی ئه‌م كاره‌ساته خه‌مناكه.