Skip to the content
Menu

د. هێمن هه‌ورامی هاوخه‌میی په‌رله‌مانى كوردستانی گه‌یانده‌ گه‌ل و حكوومه‌تى ژاپۆن

به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ گه‌ل و حكوومه‌تى ژاپۆن به‌هۆى تیرۆركردنی شینزۆ ئابێ، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ژاپۆن، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/٧/١٩، د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی ژاپۆنی له‌ هه‌ولێر كرد و له‌لایه‌ن ئاراکاوا میکیھێرۆ، کونسوڵی ژاپۆن لە هەرێمی کوردستان پێشوازیى لێكرا.
د. هێمن هه‌ورامی، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی خۆى و په‌رله‌مانی كوردستانی گه‌یانده‌ كونسوڵ و له‌ ڕێگه‌ی ئه‌ویشه‌وه‌ بۆ گه‌ل و حكوومه‌تى ژاپۆن و یاداشتی ماته‌مینی خۆیشی له‌ ده‌فته‌ری بیره‌وه‌ریى كونسوڵخانه‌كه‌دا تۆمار كرد.