Skip to the content
Menu

د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له‌ كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/٧/١٨، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ ده‌یڤید هه‌نت، كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌ دیدارێكدا دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ڕه‌وشی سیاسی و ئابووریی هه‌رێمى كوردستان و عێراق، هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق و هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان، گفتوگۆى چڕوپڕیان له‌باره‌وه‌ كرا.
د. هێمن هه‌ورامی، به‌ گرنگییه‌وه‌ باسی له‌ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن كرده‌وه‌ بۆ زیاتر به‌ره‌وه‌پێشچوونی پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا.
هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر به‌هێزكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له‌چوارچێوه‌ی كارى په‌رله‌مانیدا كرایه‌وه‌.