Skip to the content
Menu

د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیى له‌ سه‌رۆكی داواكاریی گشتیی هه‌رێمی كوردستان كرد

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/٧/٢٥، د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ دادوه‌ر كاوه‌ فه‌تحی مه‌عسوم، سه‌رۆكی داواكاریی گشتیی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ دادوه‌ران كرد.
له‌ دیدارێكدا باس له‌ گرنگی و كاریگه‌ریی دامه‌زراوه‌ى داواكاریى گشتی و ڕۆڵی دیاریان بۆ چەسپاندنی یاسا و چه‌ندین پرسی یاسایی تایبه‌ت به‌ دامه‌زراوه‌ ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵی كرا.
د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، تیشكی خسته‌سه‌ر گرنگی و ڕۆڵی كاریگه‌رى داواکاریی گشتی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی چاكسازی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی و پاراستنی مافى گشتی و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت داواكارىی گشتی له‌مڕووه‌وه‌ ڕۆڵی كاریگه‌رى خۆی ببینێ و ڕۆڵی کارا و گرنگی خۆی بگێڕێت و یاسا سەروەری لەسەر هەمووان جێبەجێ بکات.
لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی داواكاریی گشتی داوای له‌ جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد كه‌ وه‌كو په‌رله‌مان پشتیوان و هاوكاریان بن له‌ پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان له‌پێناو خزمه‌تگه‌یاندنی زیاتر به‌ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی هاووڵاتییان و جێبەجێکردنی یاسا و سەپاندنی سەروەریی یاسا.