د. هێمن هەورامی پێشوازیی لە جێگری سەرۆکی لێژنەی کاروباری بیانییەکان له پەرلەمانی نەمسا كرد
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢٢/٧/٥، د. هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانى كوردستان، پێشوازیی لە د. ئیوا ئێرنست دزیدزچ، جێگری سەرۆکی لێژنەی کاروباری بیانییەکان له پەرلەمانی نەمسا و وتەبێژی گرووپی سەوز بۆ کاروباری بیانییەکان لە پەرلەمانی نەمسا کرد.
له دیدارێكدا باس له پرسی ئاسایش و ئاڵنگارییەکانی بەردەم پرۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێم و عێراق و بەهێزکردنی پەیوەندییە پەرلەمانییەکانی نێوان هه‌ردوولا كرا.
د. هێمن هەورامی، پوختەیەکی لەبارەی كاره‌كان و پێكهاته‌ی په‌رله‌مان له ڕووی ڕێژه‌ی کورسی، لێژنەکان، فراكسیۆنه‌كان و ڕێژه‌ی کورسی كۆتاى پێکهاتە ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان خسته‌ڕوو.
دۆخی ئاسایش و ژینگەیی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچە سنوورییەکان و هەڕەشەی تیرۆریستانى داعش، ته‌وه‌ری دیكه‌ی دیداره‌كه بوون، جێگری سەرۆکی پەرلەمان ڕایگىیاند: "ئامادەیی و هاوکاریی دۆستانی نێونەتەوەییمان پێویستە نەک هەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى تیرۆریستانى داعش، بەڵکو بۆ یارمەتیدان لە بواری پرۆسه‌ی حوکمڕانى، فرەسەرچاوەیی ئابووری و یارمەتیدانی مرۆیی، پرسی پەنابەران وئه‌و ئاوارانه‌ی كه ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه، پێویستیمان به‌هاوكاری و یارمه‌تیدانی دۆستانمان هه‌یه.
له كۆتایی دیداره‌كه‌شدا، جێگری سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی لێژنەی کاروباری بیانییەکان له پەرلەمانی نەمسا، جه‌ختیان لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندیی پەرلەمانی و بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان لە زۆر بواردا كرده‌وه.