Skip to the content
Menu

د. هێمن هەورامی پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی یۆنامی لە هەولێر کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە ۲۰۲۲/۷/۳، د. هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە ڕیکاردۆ ڕۆدریگز بەرپرسی نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان (UNAMI) لە هەولێر کرد.

لە دیدارێکدا دواین پەرەسەندن و پێشهاتە سیاسیی و ئەمنی و ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێ کران.

هەر لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی کاروبارەکانی پەرلەمان و دەرچوون و هەموواری یاساکان و پرسی هەڵبژاردنەکان کرا، جێگری سەرۆکی پەرلەمان ئەوەشی خستەڕوو لە ماوەی دوومانگی پشووی وەرزی یاساداناندا، سەرۆکایەتیی پەرلەمان و لێژنەکانی پەرلەمان بەردەوام دەبن لە کارەکانی خۆیان، هاوکات لێژنەکان چاودێری سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت دەکەن و لە بەدواداچوونەکانیاندا بەردەوام دەبن.

لای خۆیاوە ڕیکاردۆ ڕۆدریگز بەرپرسی نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەولێر وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بە سەردانیکردنی پەرلەمانی کوردستان، ئامادەیی یۆنامی نیشان دا لە هاوکاری کردنی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕووی تەکنیکییەوە.