به‌سه‌رپه‌رشتیی د. ڕێواز فائق
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان بۆ تاووتوێكردنی یاسای ژماره ٨ی ساڵی ٢٠١١ به‌ڕێوه‌چوو
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٠٢٢/٧/٢٤، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی له‌نجه دزه‌یی، سه‌رۆكی لێژنه‌ی داكۆكیكردن له مافی ئافره‌ت و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی لێژنه‌كه و ڕاوێژكارانی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانى ژماره‌یه‌ك له پارێزه‌رانی ڕاوێژكار و نوێنه‌ری ڕێكخراوه‌كانی ژنان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه تایبه‌ت بوو به هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساى ژماره (٨)ى ساڵى ٢٠١١، یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى خێزان له تووندوتیژى له هه‌رێمى كوردستان-عێراق، گفتوگۆی تێروته‌سه‌ل له‌باره‌ی ڕه‌شنووسی ڕاپۆرتی یه‌كه‌می پێشنیازه‌یاسای بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژ به ئافره‌ت و خێزان و مادده و بڕگه‌كانی ناو یاساكه كرا، به‌تایبه‌ت ئه‌و مادانه‌ی كه ئاسته‌نگ و گرفتی بۆ دادگاكان دروست كردووه له كاتی جێبه‌جێكردنیاندا.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، ڕایگه‌یاند: "یاسای ژماره ٨ی ساڵی ٢٠١١، یه‌كێكه له‌و یاسا هه‌ره‌باشانه‌ی كه له قۆناغی خۆیدا بۆ په‌رله‌مانی كوردستان جێگه‌ی شانازییه، ئه‌زموونیش سه‌لماندوویه‌تی كه‌وا هه‌ر یاسایه‌ك بۆ هه‌لومه‌رج و كاتێكی دیاریكراو سه‌ركه‌وتووه و پاشان به‌تێپه‌ڕبوونی كات پێویستیی به گۆڕانكاری و هه‌مواركردنه‌وه هه‌یه، بۆیه ئومێده‌وارین دوابه‌دوای ئه‌و زنجیره كۆبوونه‌وانه‌ی كه به‌ئاماده‌بوونی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان، زۆربه‌ی ڕێكخراوه‌كانی ژنان و ئافره‌تان، پارێزه‌ران، پسپۆڕان و چالاكوانانی مه‌ده‌نی ئه‌نجاممان داوه، بتوانین زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری كه‌موكوڕییه‌كانی ناو یاسا به‌ركاره‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، به‌جۆرێك كه كارئاسانی بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكات له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆسیانه‌ی كه دێته به‌رده‌ستیان".
دواتر له‌نجه دزه‌یی، سه‌رۆكی لێژنه‌ی داكۆكیكردن له مافی ئافره‌ت، نوێنه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی ژنان و ئافره‌تان، پارێزه‌رانی ڕاوێژكار، به‌سه‌رنج و تێڕوانینه‌كانیان گفتوگۆكانیان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، بڕیار درا هه‌موو ئه‌و ڕاوبۆچوونه نوێیانه‌ی كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خرانه‌ڕوو، جارێكی دیكه به هاوئاهه‌نگیی هه‌ردوو لێژنه‌ی كاروبارى یاسایی، لێژنه‌ی داكۆكیكردن له مافی ئافره‌ت، تاووتوێ بكرێن.