لێژنەی وزە و سامانەسرووشتییەكان كار بۆ چالاككردنی دامەزراوەی كوالیتیی كۆنتڕۆڵ دەكات
بەمەبەستی ههوڵدان بۆ چالاككردنی دامەزراوەی كوالیتیی كۆنتڕۆڵ، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٧/٢٦، لێژنەی وزە و سامانەسرووشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی، بەسەرپەرشتیی عەلی حمە ساڵح، سەرۆكی لێژنه و ئامادەبوونی جێگرى سهرۆكی لێژنه و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژكارانى لێژنەكە كۆبووهوە.
لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر كاراكردن و چالاككردنی دامەزراوەی كوالیتیی كۆنتڕۆڵ لە هەرێمی كوردستان كرا و ئەندامانی لێژنەكە ڕاوبۆچوونی خۆیان لهسهر بابهتهكه خستەڕوو، بۆ ئەمەش لێژنە بڕیاری دا لە ئایندەیەكی نزیكدا لەگەڵ وەزیری پلاندانانی حكوومەتی هەرێم و دامەزراوەی كوالیتیی كۆنتڕۆڵ كۆببێتەوە و گفتوگۆ لەسهر ئهو بابهته بكەن.