Skip to the content
Menu

د. هێمن هەورامی تاجەگوڵی پەرلەمانی کوردستانی لەسەر تەرمی شەهیدانی هێرشەکەی پەرەخە دانا

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ۲۰۲۲/۷/۲۱، د. هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ، کە ژمارەیەک لە نوێنەرانی فڕاکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان یاوەرییان دەکرد، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، بەشدارییان لە مەراسیمی بەڕێکردنی تەرمی ئەو هاووڵاتیانە کرد کە بەهۆی هێرشە بۆردومانییەکەی سەر گوندی پەرەخە لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ شەهید بووبوون، و تاجەگوڵیان لەسەر تەرمی قوربانییەکان دانا هاوکات پرسە و هاوخەمی خۆیان بە کەسوکاری شەهیدەکان گەیاند کە لەمەڕاسیمەکەدا ئامادەبوون.

لە مەڕاسیمێکی شایستەدا بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نوێنەری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، تەرمی سەرجەم ئەو هاووڵاتیانەی کە بەمەبەستی گەشت و سەیران سەردانی ناوچەی گەشتیاری پەرەخەیان کردبوو، و بە هۆی تۆپبارانی سوپای تورکیا شەهید کران، لە ڕێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، ڕەوانەی زێدی خۆیان کرانەوە.