پهیامی پیرۆزبایی سكرتێری پهرلهمان بهبۆنهی جهژنی قوربانی پیرۆزهوه
بەبۆنەی ھاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق دەکەین، هەروەها پیرۆزبێت لە سەرجەم حاجییانی ماڵی خوا و خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان، هیواخوازین هەموو کات لە خۆشی و جەژن و کامەرانیدا بن.
هیوادارین ئەم جەژنە پیرۆزە ببێتە مایەی ھەوێنی نوێبوونەوە و ژیاندۆستی و قووڵکردنەوەی پتری گیانی پێکەوەژیان و دەرفەتێک بێت بۆ پتەوکردنی زیاتری یەکڕیزیی نێوانمان و تەبایی سیاسی و تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان و زیاتر خزمەتکردنی هاونیشتیمانییانی خۆشەویستی کوردستان، هەروەها هاندەرێک بێت بۆ بەهێزکردنی بنەماکانی خۆشەویستی و لێبووردەیی و یەکترقبووڵکردن و پتەوبوونی پێکەوەژیانی نێوان سەرجەم پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییە جیاوازەکان لە هەرێمی کوردستاندا.
دووبارە جەژنی قوربانتان پیرۆزبێت و هەمیشە شاد و بەختەوەر بژین.
منی نبی قھوچی
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان
٨ی ٧ی ٢٠٢٢