پەیامی پیرۆزبایی د.هێمن هەورامی بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی كۆچی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی ۱٤٤٤ی كۆچی گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم.
لە خودای گەورە داواكارم هاتنی ساڵی تازەی كۆچی ببێتە ساڵی خێر و خۆشی و پێشکەوتنی زیاتر و سەقامگیریی وڵاتەکەمان و پێکەوەیی و دەست خستنە نێو دەستی یەک بە ئامانجی دوارۆژێکی باشتر.
د.هێمن هەورامی
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
۱ی موحەڕەمی ۱٤٤٤ ی كۆچی
۳۰ تەمووزی ۲۰۲۲ ی زایینی