پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی کۆچی
بە بۆنەی ھاتنەوەی سەری ساڵی كۆچی ١/١/١٤٤٤ ڕۆژی یەكی موحەڕەم، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی كوردستان، عێراق و جیھان دەكەین.
داواكارین لەخوای گەورە ڕەحمەت و بەزەیی خۆی بەسەر ھەموو گەلی عێراقدا ببارێنێت، ئەم ڕۆژە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و تەبایی نێوان سەرجەم نەتەوە و پێكھاتە جیاوازەكانی كوردستان و عێراق، ئاشتی و سەقامگیری سەرتاسەری ڕوو لە وڵاتەكەمان بكات، ئارامی و پێكەوە ژیانی شارستانیانەیە لە سەرجەم بوارەكانی ژیاندا بێتە كایەوە.
دووبارە سەری ساڵی كۆچی لە ھەموو لایەك پیرۆز دەكەین، ھەر شاد و شەرفراز بن.
د. ڕێواز فائق
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان
٢٠٢٢/٧/٢٩