پەیامی پیرۆزبایی لێژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لە پەرلەمانی کوردستان بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز
بەناوی خوای گەورە و میھرەبان
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، بەناوی لێژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان بە گشتی و حاجیانی ماڵی خوا بە تایبەتی دەکەین. ئومێدەوارین جەژنی خێروخۆشی و کۆتاییهاتنی ناخۆشییەكانمان بێت.
لە خوای گەورە داواکارین، کوردستان لە ھەموو پێشھاتێکی ناخۆش و نەخوازراو پارێزراو بكات.
جارێکیتر جەژنی هەموو لایەك پیرۆز و كوردستانیش هەر ئاوەدان بێت.
لیژنەی ئەوقاف وكاروباری ئایینی لەپەرلەمانی کوردستان
۲۰۲۲/۷/۸