Skip to the content
Menu

کۆتا وەشانی نامیلکەی ئاسایشی ئەلیکترۆنی بۆ پەرلەمانەکان چاپ و بڵاو کرایەوە

پەیمانگای نیشتمانی دیموکراتی (NDI) و هاوبەشانی دیموکراتی (House Democracy Partnership) کە سەر بە کۆنگرێسی ئەمریکایە، کۆتا وەشانی نامیلکەی ئاسایشی ئەلیکترۆنی بۆ پەرلەمانەکان چاپ و بڵاو کردەوە، و رای پەرلەمانی کوردستانی تێدا بە هەند وەرگیراوە، و لە نێو نامیلکەکەدا جێی کراوەتەوە.

لەمبارەیەوە فوئاد ئەحمەد بەرپرسی سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان  رایگەیاند:  دوای زیاتر لە ساڵێک لەلێکۆڵینەوە و نووسین، کۆتا وەشانی نامیلکەی ئاسایشی ئەلیکترۆنی بۆ پەرلەمانەکان، کە لەلایەن پەیمانگای نیشتمانی دیموکراتی (NDI) و هاوبەشانی دیموکراتی (House Democracy Partnership)    کەسەر بە کۆنگرێسی ئەمریکایە چاپ و بڵاو کرایەوە، کە ژمارەیەک لەپەرلەمانەکانی جیهان لەوانە کۆنگرێسی ئەمریکا و ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و پەرلەمانی لێبیریاو کۆلۆمبیاو مەکدۆنیاو چەندین پسپۆر لەکۆنگرێس و پەرلەمانەکانی دونیا (نیهاد بەهرام و فوئاد ئەحمەد) لەپەرلەمانی کوردستان لەنووسین و ئامادەکردنی ئەم نامیلکەیە بەشداربوون، ئەمەش بۆ یەکەمینجارە پەرلەمانی کوردستان وەک دامەزراوە بەشداری لەنووسینی نامیلکەیەکی گرنگ بکات لەبوارێکی گرنگ کە شێوازی بەکارهێنانی تێکنۆلۆژیای نوێیە بەشێوەکی سەلامەت لەلایەن پەرلەمانەکانی جیهان.