سێ لێژنه‌ی په‌رله‌مان ڕاپۆرتێكی هاوبه‌ش له‌سه‌ر پرسی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر موڵكی گشتی ئاماده ده‌كه‌ن
بەمەبەستی تاووتوێكردنی دەستدرێژی كردنەسەر موڵكی گشتی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٦/١٣، كۆبوونەوەیەكی هاوبەش لەنێوان هه‌رسێ لێژنەی كشتوكاڵ و ئاودێرى و لێژنەی شارەوانی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار و لێژنەی ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنان بەڕێوەچوو.
له كۆبوونەوەكەدا كە به‌سه‌رپه‌رشتیی عەبدولستار مەجید، سەرۆكی لێژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری و ئاماده‌بوونی لوقمان وه‌ردى، سەرۆكى لێژنه‌ی شارەوانی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار و به‌هجه‌ت عه‌لی، جێگرى سه‌رۆكی لێژنەی ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی هه‌رسێ لێژنه‌كه به‌ڕێوه‌چوو، پرسی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر موڵكی گشتی تاووتوێ كرا، دوای بیروڕا گۆڕینەوە ڕاپۆرتێكی هاوبەشى هه‌رسێ لێژنه‌كه له‌باره‌یه‌وه ئامادە كرا.