به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (٨)ی ئاساییی خولى به‌هاره ڕۆژی ٢٠٢٢/٦/٢٣
به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (٥) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (١٦) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (١٨) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له مادده‌ی (٢٠) و مادده‌كانی (٤٧، ٤٨) و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (٥٢) و ماددەكانی (٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (٨)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (١٠)ی بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكه‌وتی ٢٠٢٢/٦/٢٣ به‌م شێوه‌یه بێت:
یەكەم: خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی ڕاپۆرتی لێژنەی (ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنان) سه‌باره‌ت به (هۆكاری وەستاندنی پڕۆژەكانی ڕێگاوبان و تەواونەكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون لە وادەی یاسایی دیاریكراوی خۆیاندا)، بەئامادەبوونی بەڕێز وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (٦٦) لە پەیڕەوەی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
دووەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازە یاسای (بەركاركردنی یاسای فیدراڵی واژۆی ئەلكترۆنی و مامەڵەی ئەلیكترۆنیەكان ژمارە (٧٨)ی ساڵی ٢٠١٢ لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩، ٩٧) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.